یه‌كه‌م مردن له بۆلیود به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا
وێستگە ستایل-
دوێنێ دوو شه‌ممه هندستان یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی بواری سینه‌ما له بۆلیود به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد.
واجد خان ته‌مه‌نی 42 ساڵه و یه‌كێكه له ئاوازدانه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی سه‌ما كردن له سینه‌مای هندستان دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی " پرێس تروست ئۆف ئیندیا" له زاری برای واجد خانه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه واجد پێشتر نه‌خۆشی گورچیله‌كانی هه‌بووه و دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ش كارمه‌ندانی سینه‌مای هندستانی توشی شۆك كردوه دوای ئه‌وه‌ی له مانگی 4 ی ئه‌مساڵدا هه‌ریه‌ك له عیرفان خان و ریشی كاپور به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
PM:12:52:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3768
جار خوێنراوه‌ته‌وه