پزیشكێكی ئیتاڵی زانیاری نوێ له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌لبێرتۆ زانگریلۆ پزیشكێكی ئیتاڵیه و ده‌ڵێت" ڤایرۆسی كۆرۆنا هێز و توانای جارانی نه‌ماوه و له ئیتاڵیا له ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌و توندیه‌ی ماوه‌ی پێشوو نه‌ماوه."
زانگریلۆ به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی" سان رفایل" ه له میلانۆ له ناوچه‌ی لۆمباردیا له باكوری ئیتاڵیا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌له‌فیزۆنی"RAI" وتویه‌تی" له ئیتاڵیا له ئێستادا ڤایرۆسه‌كه به‌و شێوه مه‌ترسیداره‌ی پێشوو نه‌ماوه و جگه له‌وه‌ش ڤایرۆسه‌كه له كه‌مترین ڕوبه‌ر بڵاوده‌بێته‌وه به به‌راورد به ماوه‌ی ڕابردوو.
ئه‌م پزیشكه داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌ڕێی به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش و تاك پارێزی و شۆردنی ده‌ست به به‌رده‌وامی ڕێگری بكه‌ن له دوباره ته‌شه‌نه سه‌ندنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
AM:11:56:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4628
جار خوێنراوه‌ته‌وه