ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا له به‌رازیل نیو ملیۆنی تێپه‌ڕاند
وێستگە ستایل-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا ئاشكرای كردوه ڕۆژی شه‌ممه 16409 كه‌سی نوێ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌مه‌ش تێكڕای توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌رازیل گه‌یشتۆته نیو ملیۆن كه‌س(514849) و به‌مه‌ش بووه دوه‌مین وڵات دوای ئه‌مه‌ریكا له زۆری ژماره‌ی توشبواندا.
ژماره‌ی مردوان به‌م ڤایرۆسه گه‌یشتۆته 29 هه‌زار كه‌س و به‌مه‌ش به‌رازیل بۆته چواره‌مین گه‌وره‌ترین وڵات له تۆماركردنی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دوای ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا.
هاوكات ئه‌مه‌ریكا یه‌ك ملیۆن ده‌رزی هایدرۆكسی كلۆرۆكین ی بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ناردوه بۆ به‌رازیل ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ندین هۆشداری پزیشكی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمانه و مه‌ترسیه‌كانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و له بنه‌ڕه‌تدا ده‌رمانه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری مه‌لاریا به‌كارده‌هێنرێت.
AM:10:40:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوه‌ته‌وه