‌زەردوویی منداڵی تازە لەدایکبوو لە کاتی کۆرۆنادا

وێستگە ستایل-

زەردوویی باوە لە منداڵی تازە کە لەدایک بوو، پێویستە پزیشک منداڵەکە ببینێت، بەڵام لەو دەمەی ئێستا بینینی پزیشک و چونە خەستەخانە به‌ دوور نییە لە مەترسی، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر هونەر پزیشکی منداڵان ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر حاڵه‌تی توشبوونی منداڵ به‌ زه‌ردوی له‌ دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوون ده‌كاته‌وه‌.


بەڵام لەم کاتانەی خوارەوە دەبێت منداڵەکە پشکنینی زەردوویی بۆ بکرێت بێ دواکەوتن، هەر چەندە بار و دۆخەکەش گونجاونەبێت:

یەک : ئەگەر منداڵەکە لە یەکەم ٢٤ کاتژمێری تەمەنیدا زەرد دەرکەوت.

دوو: ئەگەر گروپی خوێنی دایکی منداڵەکە ناقص (ئار ئیچ نیگەتیف) بوو وە خوێنی باوکی منداڵەکە زائد(ئار ئیچ پۆزەتیف) بوو.

سێ : ئەگەر منداڵی پێشوی دایکەکە زەردوویەکی بەرزی هەبوو یان خوێنی گۆڕدرابێت یان ئەگەر خزمێکی نزیکی منداڵەکە خوێنی گۆڕدرابێت بە هۆی بەرزی رێژەی زەردووییەکەوە.

چوار: ئەگەر ناو لەپی دەستی یان پێی منداڵەکە زەرد بوو، یان ڕەنگی منداڵەکە بە خێرایی گۆڕاو زەردتر بوو یان بە سەیرکردن ڕەنگی منداڵەکە زۆر زەرد بوو.

پێنج: ئەگەر منداڵەکە کێشی لە دوو کیلۆ ونیو کەمتر بوو یان نەبەکام بوو.

شەش: ئەگەر منداڵەکە لەگەڵ زەردووییدا نیشانەی دیکەی نەخۆشیی هەبوو وەکوو تا، ڕشانەوە و شیر نەخواردن.

حەوت: ئەگەر دایکی منداڵەکە شەکرەی هەبوو.

تیبینی: ئەگەر منداڵەکەت زەردوویی هەبوو باشترە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت، بەڵام ئەگەر منداڵەکەت یەکێک لەو حەوت خاڵەی سەرەوەی تێدا بوو دەبێت پشکنینی زەردوویی بۆ بکرێت.


PM:05:18:28/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 4020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل