هەموو نیشانەیەکی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان..کۆرۆنایە؟
وێستگە ستایل-
ئێمە ھێشتا لە وەرزی سەرماداین و ڤایرۆسەکانی سەرمای گشتگیر (ھەڵامەت) و ڤایرۆسی ئینفلەوەنزای وەرزیی لە ئارادان و دەشێ زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە نیشانەکانیان وەک نیشانەی کۆڕۆنایە لە سەرەتاد، لهم بابهتهدا دكتۆر زانا پسپۆڕی ھەناوی لهم بابهتهدا ڕونكردنهوه دهدات لهسهر نیشانهكانی ههوكردنی كۆئهندامی ههناسه و توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەگەر ئەم نیشانانەت بە تووندیی ھەبوو، ئەوکاتە باشترە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت:
-تا ی بەردەوام کاتێ لە ٣٨ پلەی سیلیزی زیاتر بوو.
-ووشکە کۆکەی تووندی بێزارکەر.
-بێ ھێزییەکی زۆر.
-تەنگە نەفەسیی یان ھەناسە بڕکێیەکی لە ناکاو.
-سەرئێشەیەکی زۆر.
ئەم نیشانانە لە کاتێکدا گرنگن کە کەمتر لە دوو ھەفتە لەو شوێنانە گەڕابیتەوە کە کۆڕۆنای تێدا بڵاوبۆتەوە یانیش لە نزیکەوە لەگەڵ کەسێکی تووشبوو بە نەخۆشییەکە ھەڵسوکەوتت کردبێت بەتایبەت ئەگەر کەسەکە کۆکە و پژمینی ھەبووبێت.
بەڵام لە کۆتاییدا مەرج نییە ھەموو نیشانەکانی ھەوکردنی ڕێڕەوی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە (واتا لووت و جیوب و قوڕگ سندووقی دەنگ و بۆڕی ھەناسە)، ھۆکارەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بێت.
PM:01:17:26/02/2020
ئهم بابهته 3840
جار خوێنراوهتهوه