شه‌ش هه‌ڵه‌ی ڕۆژانه مه‌ترسی توشبوونت به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر ده‌كات
وێستگە ستایل-
ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كێكه له جۆره نوێكانی ڤایرۆس كه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی سییه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و به‌هۆیه‌وه نه‌خۆش پله‌ی گه‌رمای له‌شی به‌رز ده‌بێته‌وه و مه‌ترسی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌رگری له‌شیان لاوازه و به‌هێز نین، له‌م بابه‌ته‌دا به‌و شه‌ش هه‌ڵه‌یه ئاشنا ده‌بیت كه ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م ڤایرۆسه زیاتر ده‌كات.
1- نه‌نوستن به بڕی پێویست:
ئەو کەسانەی ماوەیەکی کەم دەخەون ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان زیاد دەکات، کەم خەوی دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی هۆڕمۆنی سترێس لە جەستەدا، رۆژانە 7 بۆ 9 کاتژمێر پێویستە.
2- ئه‌نجام نه‌دانی چالاكی وه‌رزشی:
تەرخانکردنی 30 خولەک رۆژانە بۆ رۆیشتن دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی سیستمی بەرگری جەستە بەرامبەر نەخۆشیەکان.
3- زۆر خواردنی شه‌كری ده‌ستكرد:
خواردنی شەکر دەبێتە هۆی ئەوەی خانەکانی جەستە نەتوانن دژی ڤایرۆسەکان بجەنگن، باشترە لە خواردن و خواردنەوە شیرینەکان دوربکەویتەوە، بایەخ بە سەوزە و میوە بدە.
4- ترس و دڵه‌ڕاوكێ:
سترێس لەم کاتەدا بوە بە شێک لە ژیانی هەر تاکێک، بەردەوام نیگەرانن بەهۆکاری جیاواز، بەڵام لە راستیدا هۆڕمۆنی سترێس دەبێتە هۆی دابەزینی بەرگری جەستە و زو توشبونت بە نەخۆشیە ڤایرۆسەیەکان.
5- خه‌م و خه‌فه‌ت:
لە ئەنجامی توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە پێکەنین دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هۆڕمۆنی سترێس، پێکەنین و دڵخۆشی بۆ ماوەی 3 رۆژ وادەکات هیچ سترێسێکن نەمێنێت و سیستمی بەرگی جەستەت بەهێزببێت.
6- كێشانی جگەره و خواردنه‌وه‌ی و ماددەکحولیەکان:
کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە هەیە، رێگری دەکات لەوەی جەستەت خۆی بپارێزێت بەرامبەر نەخۆشییەکان.
PM:01:02:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4420
جار خوێنراوه‌ته‌وه