به‌وێنه: پزیشكێكی كورد خۆبه‌خشانه پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات
وێستگە ستایل-
دكتۆر زانا پزیشكێكی ئاژه‌ڵانه و توێژینه‌وه‌ی بواری دكتۆراكه‌ی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه له ئێستادا یه‌كه‌مین تاقیگه‌ی پشكنینی كۆرۆنای له كوردستان و عێراق داناوه.
ئه‌م پزیشكه له واڵی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له فه‌یسبووك له پۆستێكدا نوسیویه‌تی" دوای زیاتر لە ۲۲ ڕۆژ پلان و کارکردن و بەدواداچونی بەردەوام بۆ ئامادەکاری دامەزراندنی تاقیگەی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڤایرۆسەکانی تریش کە بەشێوازی خۆبەخشانە لەگه‌ڵ هاوڕێی خۆشەویستم د.پێشنیار و بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی و لەسەر داوای بەڕێز کاک د.صباح بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ، خۆشبەختانە ئەمڕۆ توانیمان ئەو پڕۆژە گەورەیە بەئەنجام بگەیەنین و یەکەمین گەڕی پشکنینەکانمان ئەنجامداو دڵنیایی ئەدەینە خوشەویستان کە ئامادەکاری باش کراوەو پێویستی بە پشتیوانی و هەمئاهەنگی هەموانە تا ئەم دۆخە تێپەڕدەبێت."
ئه‌م تاقیگه نوێیه ده‌بێته یه‌كه‌مین تاقیگه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق كه پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا بكرێت له كاتێكدا دوێنێ یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ندامه‌كانی خێزانێكی چوار كه‌سی له كه‌ركوك تۆماركرا كه له شاری ئێرانه‌وه گه‌ڕابونه‌وه.
AM:08:59:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 37196
جار خوێنراوه‌ته‌وه