چۆنیهتی و كاتی بهكارهێنانی دهمامك ئهو پرسیارهیه كه زۆرێك له هاوڵاتیان له ئێستادا له مێشكیاندا دروست بووه، لهم ڤیدیۆیهدا كه ڕێكخراوی تهندروستی جیهانی بڵاویكردۆتهوه تیایدا به تهواوهتی ئهم خاڵانه ڕونكراوهتهوه كه وهڵامێكه بۆ ههموو ئهو پرسیارانهی كه ئێستا هاوڵاتیان لهسهر شێواز و كاتی بهكارهێنانی ماسك ههیانه.
1- ئەگەر تۆ کەسێکی تەندروستیت واتا توشی نەخۆشیەکە نەبوویت تەنھا لە کاتێکدا بەکاریبھێنە کە چاوەدێری یاخود بەرکەوتنت ھەیە لەگەڵ کەسێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ ە.
2- لە کاتی بوونی کۆکە و پژمین.
3- بەکارھێنانی دەمامک تەنھا کاتێک کاریگەرە ئەگەر دەست شتنی زوو زووی بە بەکارھێنانی گیراوەی ئەلکھولی یاخود سابون و ئاوی شلەتێنی لەگەڵدا بێت.
4- پێویستە بە شێوەیەکی دروست بەکاربھێنیت و پاشان فڕێی بدەیت .
5- پێش بەستنی دەمامکەکە دەستەکانت بە پاکژکەرەوەی ئەلکھولی یاخود ئاو و سابوون بشۆ.
6- دەمامکەکە بەجۆرێک ببەستە کە تەواو دەم و لوتت دابپۆشێت و ھیچ جۆرە بۆشاییەک نەھێڵێتەوە.
7- دوور بە لە دەست دان لە دەمامکەکە، وە ئەگەر دەستت بەریکەوت پێویستە دووبارە دەستەکانت بشۆیتەوە.
8- ئەگەر دەمامکەکە تەڕ بوون یاخود پیس بوو ، بیگۆڕە بە دانەیەکی تازە و ھەرگیز دووبارە بەکاریمەھێنەوە.
9- لە کاتی لابردنی دەمامکەکە پێویستە لە دیوی ناوەوەی یاخود بەستەرەکەیەوە لاببرێت و دەستت بە دیوی دەرەوەی نەکەوێت و دەمامکەکە فڕێ بدرێتە سەلەی تایبەتەوە و پاشان دەستەکان دووبارە بشۆیتەوە.
س: ڕێنمایەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO