داوا ده‌كرێت هاوڵاتیان له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
حكومه‌تی ئێران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه هه‌واڵی زیاد بوونی ژماره‌ی مردوانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد و ئه‌مڕۆ ژماره‌ی مردوان گه‌یشته 15 كه‌س و 34 حاڵه‌تی توشبووی نوێ تۆماركراوه به‌مه‌ش تێكڕای ژماره‌ی توشبووان گه‌یشتۆته 95 كه‌س.
ئاژانسی فه‌رمی " ئیرنا" هه‌واڵی له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیه‌كانی كۆرۆنا بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌مڕۆ 3 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه دوانیان دوو ئافره‌تی به‌ته‌مه‌ن بوون له ناوه‌ڕاستی ئێران و نه‌خۆشی سێهه‌م له پارێزگای ئه‌لبرز بووه كه ده‌كه‌وێته باكوری ئێرانه‌وه.
بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه و ته‌شه‌نه نه‌سه‌ندنی ژماره‌ی توشبووان حكومه‌تی ئێران داوا له هاوڵاتیه‌كانی ده‌كات له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه .
هاوكات له ئێرانه‌وه توشبویه‌ك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نه‌جه‌ف و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بووه و هه‌ر ئه‌مڕۆش خێزانێكی چوار كه‌سی له كه‌ركوك كه تازه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئاشكرا بووه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
PM:02:39:25/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 11808
جار خوێنراوه‌ته‌وه