كۆرۆنا له حه‌وت وڵاتی عه‌ره‌بی بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
ژماره‌ی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا تۆماركراوه زیادی كرد بۆ حه‌وت وڵات دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له سه‌ڵته‌نه‌ی عمان و به‌حره‌ین و كوه‌یت و عێراق حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا یان تیایدا تۆمار كرا.
به‌رپرسانی كوه‌یت ئاشكرایان كردوه سێ هاوڵاتی كه له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه دوانیان كوه‌یتی و ئه‌وی دیكه‌یان خه‌ڵكی سعودیه‌یه توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا .
به‌رپرسانی عمان دوێنێ دوو شه‌ممه دوو حاڵه‌تی تۆماركراویان هه‌بووه كه دوو هاوڵاتی بوون و له ئێران توشبوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه عمان.
هاوكات لوبنان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ڕایگه‌یاند حاڵه‌تێكی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه ئه‌ویش ئافره‌تێكی به ڕه‌گه‌ز لوبنانی بووه كه له شاری قوم له ئێرانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و میسریش یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌ی تیادا تۆماركراوه.
له ئیمارات له ماوه‌ی پێشودا 13 حاڵه‌تی توشبوون هه‌بووه و 3 دانه‌یان چاكبوونه‌ته‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار ڤایرۆسی كۆرۆنا له بازاڕی ئاژه‌ڵان له شاری ووهان له كۆتای مانگی 12 ی ساڵی پار بڵاوبویه‌وه و له ئێستادا له چه‌ندین شار له چین ئه‌م ڤایرۆسه بڵاوبۆته‌وه و له‌وێوه به‌ره‌و 25 وڵات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
PM:02:15:25/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3576
جار خوێنراوه‌ته‌وه