ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی شه‌وانه ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به جۆرێكی شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه واته زیاد بوونی ناسروشتی خانه‌كان له ناو له‌شدا و په‌لاماردانی شانه ته‌ندروسته‌كان و تا ئێستا زیاتر له 200 جۆری شێرپه‌نجه تۆماركراوه و نیشانه‌كانیان ده‌گۆڕێت به گوێره‌ی جۆره‌كه‌ی.
ئاره‌ق كردنه‌وه به تایبه‌ت له شه‌واندا و كاتێك پله‌ی گه‌رما ئاسایی بێت ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ئێسك و ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه واته وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو خانه و شانه‌كانی ئێسكدا دروست ده‌بێت و زیاد ده‌كات.
ڕێكخراوی نیشتیمانی به‌ریتانی NHS له ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا بڵاویكردۆته‌وه " دوای توشبوونی ئێسكه‌كان به شێرپه‌نجه هه‌ستكردن به نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك له كه‌سی توشبوودا زیاد ده‌كات و به به‌رده‌وامی هه‌ست به ئازاری ئێسكه‌كانی ده‌كات به تایبه‌ت شه‌وان كاتی پشوودان و ئاره‌قكردنه‌وه بێ هۆكارێكی دیاریكراو یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه"
هه‌تا ئێستا به ته‌واوه‌تی هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به‌م شێرپه‌نجه‌یه نه‌زانراوه به‌ڵام پزیشكه‌كان سێ هۆكاری سه‌ره‌كیان دیاریكردوه كه ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ئێسك زیاتر ده‌كات له‌وانه‌ش:
1- وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تیشك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
2- توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی ئێسك.
3- هه‌ندێك حاڵه‌تی بۆماوه‌ی ده‌گمه‌ن وه‌ك نه‌خۆشی Li-Fraumeni.
AM:08:53:25/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 11740
جار خوێنراوه‌ته‌وه