ڤیدیۆ: ئه‌و منداڵه‌ی ئاواتی مه‌رگی ده‌خواست.. ئێستا هه‌موو جیهان پشتگیری ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
كواید بیڵس ئه‌و منداڵه ئوستورالیه ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌یه كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا دایكی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوای له‌دایكی ده‌كرد بیكوژێت ئه‌گه‌رنا خۆی خۆی ده‌كوژێت به‌هۆی گاڵته پێكردنی به‌رده‌وامی هاوڕێكانیه‌وه.
ئه‌م ڤیدیۆیه كواید كاردانه‌وه‌ی جیهانی لێ كه‌وته‌وه و كه‌سه ناوداره‌كان له‌سه‌ر هاتنه ده‌نگ و بڕیار وایه به‌م نزیكانه بۆ گه‌شتێك بچێت بۆ دیزنی لاند له كالیفۆرنیا.
تیپی تۆپی پێی ئوستورالی میوانداری ئه‌م منداڵه ته‌مه‌ن 9 ساڵه‌یان كرد‌و ئاواتی ئه‌وه‌یان بۆ خواستوه كه بانگهێشته‌كه‌یان ووره‌یه‌كی ئه‌رێنی پێ دابێت و ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی دایكی ئه‌م منداڵه له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی بڵاویكردۆته‌وه زۆر خێرا له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاڵوگۆڕی پێ كراوه و بۆته هه‌واڵی پێگه جیهانیه‌كانیش.
PM:01:14:24/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4040
جار خوێنراوه‌ته‌وه