ڤیدیۆ: باوكێك جیهانێكی تایبه‌تی بۆ كچه‌كه‌ی دروست كردوه
وێستگە ستایل-
جۆش فۆتۆگرافه‌رێكی به‌توانایه و بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له‌ڕێی كاره‌كانیه‌وه كچه‌كه‌ی دڵخۆش بكات و ئه‌و هه‌سته‌ی بداتێ كه شاژنی فیلم كارتۆنه‌كانه و جیهانێكی تایبه‌تی بۆ دروست بكات.
ئه‌م بچكۆله‌یه خه‌ونه‌كه‌ی هاتۆته دی چونكه باوكی فۆتۆگرافه‌رێكی به‌توانایه و جۆش كۆشكێكی ڕاسته‌قینه‌ی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی فۆتۆكانی تیایدا تۆمار بكات و به ته‌واوه‌تی كچه‌كه‌ی هه‌ست به‌وه بكات خانمێكی كۆشكه.
له‌ناو ستۆدیۆی وێنه‌گرتن ئه‌م باوك و كچه كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ده‌وترێت جۆش شایه‌نی ئه‌وه‌یه نازناوی باشترین باوكی ساڵ وه‌ربگرێت.
AM:08:59:24/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3164
جار خوێنراوه‌ته‌وه