به‌وێنه.. ئه‌و زانایه‌ی ده‌یوت زه‌وی ته‌خته گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
مایك هیوز ئه‌ندازیارێكی ئه‌مه‌ریكیه و بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه‌ی خۆی سور بێت كه ده‌ڵێت" زه‌وی خڕ و گۆی نیه و ته‌خته" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بیرۆكه‌كه‌ی خۆی كرد به پراكتیك به‌ڵام ڕۆحی خۆی له‌سه‌ر دانا.
مایك پێشتر پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، زه‌وی ته‌خته و له 2018شدا توانی له رێی مووشه‌كێكی ده‌ستكردی خۆیه‌وه تا به‌رزی 570 مه‌تر به‌رز بێته‌وه و دواتر به شێوه‌یه‌كی ناچاری مووشه‌كه‌كه‌ی له بیابانی موهاڤی نیشته‌وه.
هه‌وڵه‌كه‌ی مایك شكستی هێنا دوای ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا بڕیاریدا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت زه‌وی خڕه خۆی موشه‌كێكی به ده‌ستی خۆی دروست كرد و بڕیار وابوو بگاته به‌رزی 1500 مه‌تر له‌ئاستی ڕوی زه‌وی به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت و گیانی له‌ده‌ستدا له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدا، و سه‌لماندی زه‌وی خڕ و گۆییه و ته‌خت نییه و بیرۆكه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌یه.
PM:09:29:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3828
جار خوێنراوه‌ته‌وه