كۆمه‌ڵێك ده‌رمان ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا به فه‌رمی هیچ جۆرێك له ده‌رمان و ڤاكسین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ر پزیشكه‌كان ده‌توانن چه‌ند جۆرێك له ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه به‌كاربهێنن.
1- دەرمانە ئازار شکێنەکان و گروپی دەرمانی ( NSAIDs ) وەک ( Voltarin و profen و Paracetamol ...) بۆ کەم کردنەوە و کۆنتڕۆڵ کردنی تا و ئازار.
2- گروپی دەرمانی دژەهیستامینەکان ( دژەحەساسیەتەکان) وەک( Loratadine و Allermin و Cetirizine ...) بۆ کەم کردنەوەی حەساسیەت .
3- دەرمانەکانی دژە لووت گیران وەک ( Xylo nasal spray و Nasophrin nasal drop و Nacl nasal spray ......) بۆ کردنەوەی لووت و کەم کردنەوەی ئاوی لووت و شێ‌دار کردنی لووت.
4- وەرگرتنی حەب یان قەترە یان فەواری ڤیتامین C بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش.
5- کۆرتیکۆستیرۆیدەکان وەک ( Dexamethasone و Hydrocortisone و prednisolone .. ) بۆ کەم کردنەوەی کۆکە و هەناسەتەنگی و ئیلتهابات.
6- دەرمانی Chloroqine دژە مەلاریا .
7- دەرمانی Remdisivir دژە ڤایرۆسی ئیبۆلا.
8- دەرمانی lopinavir & ritonavir دژە ڤایرۆسی ئایدز .
9- دەرمانی favipiravir .
10- دەرمانی favilavir ئەم دەرمانەیان تا ڕادەیەکی باش سەرکەوتوو بووە بۆ زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناسروه بە Covid 19 .
PM:12:48:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 7864
جار خوێنراوه‌ته‌وه