به‌وێنه.. زۆرینه‌ی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م ته‌مه‌نه‌دایه
وێستگە ستایل-
داتاکانی وێبسایتی worldometer کە تایبەتە بە ئامار و زانیارییە جیهانییەکان، تیایدا ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زی ئه‌و كه‌سانه دراوه كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له وڵاتی چین.
له داتاكاندا ئه‌وه ڕوون بۆته‌وه تێكڕای توشبووان به‌م ڤایرۆسه له وڵاتی چین له ڕه‌گه‌زی پیاوان ڕێژه‌كه‌ی 2.8% دایه و تێكڕای توشبوونی خانمان 1.7 % دایه و كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كانیش ئه‌گه‌ری توشبونیان زیاتره و هه‌تا ئێستا هیچ ژماره‌یه‌كی توشبوون له ته‌مه‌نی 0-9 ساڵی تۆمار نه‌كراوه و زۆرترین ڕێژه‌ش ئه‌و كه‌سانه كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 80 ساڵه.
شه‌وی ڕابردوو یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای زیقار تۆماركرا ئه‌ویش پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی چۆته شاری قوم توشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه و ئێستا عێراق چۆته لیستی داتاکانی وێبسایتی worldometer كه تیایدا ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری ده‌كرێت.
AM:09:01:23/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 29628
جار خوێنراوه‌ته‌وه