ڤیدیۆ: له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵ هاوسه‌ره‌كان به ده‌مامكه‌وه ماچی یه‌كتر ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
له ئاهه‌نگێكی به كۆمه‌ڵدا كه تیایدا 220 بووك و زاوا به‌شداربوون له فیلیپین هه‌موو بووك و زاواكان ده‌مامكی پزیشكیان له ده‌م و لوتیان پێچاوه و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ماچی یه‌كتریان كردوه.
ئه‌م تازه هاوسه‌رانه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان ڕوبه‌ڕوی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و نه‌ترساون و پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له شاری باكولودی كه‌ناری ئاهه‌نگی خۆیان ساز كردووه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاهه‌نگه‌كه میوان و بوك و زاواكانیان ناچار كردوه 14 ڕۆژ به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئاهه‌نگه‌كه له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بمێننه‌وه واته ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی كه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون یان نا.
كڵێسایه‌ك له كۆریای باشوور خاوێنكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌ست و ده‌مامك ی پێویستی بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه دابین كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان له ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م ڤایرۆسه گواستراوه‌یه پارێزراو بن.
PM:12:36:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2404
جار خوێنراوه‌ته‌وه