جارێكی دیكه لاشه‌ی مایكل جاكسۆن توێكاری بۆ كرا و نهێنی دیكه له‌سه‌ری ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
له ماوه‌ی كاركردنی له بواری هونه‌ردا ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مه‌ریكی مایكل جاكسۆن هه‌میشه به سومبولی هێز و ته‌ندروستی وه‌سف كراوه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ساڵی 2009 گیان له‌ده‌ست بدات به ته‌واوه‌تی بوو به كه‌سێكی ڕوخاو چونكه ئالوده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ببو.
جاكسۆن له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا و به‌هۆی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری "Propofol" له كۆشكه‌كه‌ی خۆی له لۆس ئه‌نجلۆس گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ڕاپۆرته توێكاریه‌ی له‌دوای مردنه‌كه‌ی جاكسۆن بڵاوكرایه‌وه تیایدا ئه‌وه هاتبوو جه‌سته‌ی پاشای پۆپ به په‌ڵه داپۆشراوه و ئه‌ژنۆ و شان و قۆڵه‌كانی برینی پێوه بووه و پێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رزی ئارامكه‌ره‌وه بوبێت.
هاوكات له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به ته‌واوه‌تی چه‌ندین شوێنی نیشانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بینراوه كه له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ئه‌نجامیداوه و له‌سه‌ر مل و مه‌چه‌ك و قۆڵه‌كانی هه‌بووه و پێده‌چێت له ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ریه جوانكاریه‌كان بوبێت .
له ئه‌نجامی توێكاریه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه لێوی جاكسۆن كه هه‌میشه به ڕه‌نگی په‌مه‌یی ده‌ركه‌وتوه له ئه‌نجامی تاتۆی جوانكاری بووه له‌گه‌ڵ برۆكانی تاتۆی ڕه‌شی كردوه و له‌سه‌ر سه‌ریشی به هه‌مان شێوه تاتۆیه‌كی ڕه‌نگ ڕه‌شی جیاواز هه‌یه.
له‌سه‌ر پشتی برین هه‌بووه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بدات كه‌وتۆته خواره‌وه و له‌سه‌ر پێستی په‌ڵه‌ی په‌مه‌ی كاڵ و تۆخ هه‌بووه كه له ئه‌نجامی توشبوونی به نه‌خۆشی گورگه له‌سه‌ر پێستی دروست بووه.
ئه‌وه‌ی له هه‌موو ئه‌وانی دیكه سه‌رسوڕهێنه‌ر تره ئه‌وه‌یه جاكسۆن به ته‌واوه‌تی كه‌چه‌ڵ بووه و ته‌نها په‌ڵه‌یه‌ك قژی ته‌نك به سه‌ریه‌وه هه‌بووه و ئه‌و قژه درێژه‌ی له گۆرانیه‌كان به‌سه‌ریه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت باڕۆكه‌ی بوه.
جاكسۆن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی یاری ئاگرینی له كاتی وێنه‌گرتنی بۆ ڕیكلامی بیپسی ساڵی 1984 جه‌سته‌ی به پله‌ی دوو و سێ سوتا و به‌هۆیه‌وه قژی له‌ده‌ستدا دوای ئه‌م دۆخه چیتر ئه‌م هونه‌رمه‌نده قژی ده‌ستكردی كردۆته سه‌ری.
دوای سوتانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری له‌شی مایكل جاكسۆن ئازار شكێنی به‌هێزی به‌كارهێناوه و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری به‌ره‌و ئالوده بوونی بردوه كه له كۆتایدا به هه‌مان هۆكار گیانی له‌ده‌ستدا.
AM:10:40:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 16936
جار خوێنراوه‌ته‌وه