ڤیدیۆ: هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست
وێستگە ستایل-
په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست بریتیه له ده‌ركه‌وتنی پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌نگ قاوه‌ی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی جه‌سته به ڕه‌نگی كاڵ یان تۆخ له‌سه‌ر ڕوخسار یان مه‌چه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وانه‌ی پێستیان ئه‌سمه‌ره ڕه‌نگی په‌ڵه‌كه تۆخ ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وانه‌ش كه پێستیان سپییه په‌ڵه‌كه ڕه‌نگی كاڵ ده‌رده‌كه‌وێت.
دكتۆر ئه‌یاد پزیشكی پسپۆڕی پێست و جوانكاری ده‌ڵێت هۆكاری ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست هه‌تا ئێستا به ته‌واوه‌تی نه‌زانراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه زیادبوونی چالاكی خانه‌ی میلانین كه به‌رپرسه له ڕه‌نگی پێست ئه‌م حاڵه‌ته دروست ده‌كات به‌هۆی چه‌ند هانده‌رێكه‌وه له‌وانه‌ش:
1- زۆر به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر
2- گۆڕانكاری له ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی دووگیانی
3- به‌كارهێنانی چه‌ند جۆرێك ده‌رمان
4-هه‌ندێكجار نه‌خۆشی غوده‌ی ده‌ره‌قی هۆكاره
5- ئه‌گه‌ر هه‌یه هۆكاره‌كه بۆماوه‌ی بێت
چاره‌سه‌ر:
چاره‌سه‌ر ئاسان نیه و دوای پكشنین له‌لای پزیشكی پسپۆڕی پێست پزیشك چاره‌سه‌ره‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات.
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر و خۆپاراستن:
1- دووركه‌وتنه‌وه له به‌ركه‌وتن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له تیشكی خۆر
2-هه‌ر ڕێگه چاره‌سه‌رێك كه پزیشك بۆت داده‌نێت 2 بۆ 3 مانگی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وێت
3- دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نع
4-پلازمای خوێن
5- میزۆ تیراپی
6- ته‌قشیری كیمیایوی
7- ئامێری له‌یزه‌ر
AM:09:41:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5568
جار خوێنراوه‌ته‌وه