به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌كانه‌وه ئافره‌تێك گوێچكه‌یه‌كی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
خانمێكی به‌ریتانی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه باجی هه‌ڵه ده‌ستنیسشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌دات له‌لایه‌ن چه‌ند پزیشكێكه‌وه كه به‌هۆیه‌وه گوێچكه‌ی بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌نسیا سمیس ته‌مه‌نی 44 ساڵه و ئه‌و كاته‌ی هه‌رزه‌كار بووه به نه‌شته‌رگه‌ری پزیشكه‌كان گوێچكه‌ی چه‌پیان بڕیوه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان پێیان وتوه كه په‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی له‌سه‌ر گوێچكه‌ی هه‌یه به‌هۆی "گه‌رماوی هه‌تاوی" كه بۆ ئه‌سمه‌ر كردنی پێستی به‌كاریهێناوه.
له ئێستادا ئه‌نسیا گوێچكه‌ی ده‌ستكرد به‌كارده‌هێنێت و دوو جاریش نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بگیرێت له گوێچكه‌یدا و نزیكه‌ی 5 ساڵه ئه‌م ئافره‌ته به‌ده‌ست هه‌ڵه ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت.
له ڕاستیدا ئه‌م خانمه چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا توشی شێرپه‌نجه‌ی پێست بووه به‌ڵام پزیشكه‌كان ته‌نها تێبینی ئه‌و په‌ڵه‌یه‌یان كردوه كه له‌سه‌ر گوێچكه‌ی هه‌بووه و پزیشكێكی جوانكاری دوای وه‌رگرتنی سامپڵێك له پێستی و پاشان پشكنینی بۆ كردوه ده‌ركه‌وتووه كه توشی شێرپه‌نجه‌ی پێست بووه.
ئه‌نسیا ده‌ڵێت" من ماوه‌یه‌ك ئالوده‌ی گه‌رماوی ڕه‌نگكردنی پێست بووم و به‌ته‌واوه‌تی گوێچكه‌م له‌ده‌ستدا و ته‌واوی ئه‌و ڕژێنانه‌ش كه له‌ناو كه‌لله‌ی سه‌رمدا بوو هه‌مویم له‌ده‌ستداوه"
له ته‌مه‌نی 14 ساڵیه‌وه ئه‌م خانمه كرێمی دژه خۆری به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر له پێویست بۆ پێستی به‌كارهێناوه و دواتر ئالوده‌ی گه‌رماوی تایبه‌ت به ئه‌سمه‌ركردنی پێست بووه.
شێرپه‌نجه‌ی پێست یه‌كێكه له جۆره به‌ربڵاوه‌كانی شێرپه‌نجه له جیهاندا و توانای هه‌یه به خێرایی بگوێزرێته‌وه بۆ به‌شه جیاوازه‌كانی له‌ش.
AM:09:22:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2832
جار خوێنراوه‌ته‌وه