سه‌نا به‌رزنجی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نه‌وید بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ سه‌نا به‌رزنجی وێنه‌یه‌كی خۆی و نه‌ویدی بڵاوكرده‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مین وێنه‌ی پێكهوییانه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه ڕوخساری خۆی ئاشكرا كرد.
سه‌نا ماوه‌یه‌كی درێژ شێوه‌ی ڕوخساری خۆی له هه‌واداره‌كانی شارده‌وه و دوێنێ بۆ یه‌كه‌مجار ڕوخساری خۆی ئاشكرا كرد له ئاهه‌نگه‌كه‌ی له سلێمانی و سوپاسی هه‌واداره‌كانی كرد كه توانیویانه تا ئێستا بێ ئه‌وه‌ی ڕوخساری ببینن گوێیان له ده‌نگی گرتوه.
یه‌كه‌مین ئاهه‌نگی ئه‌م خانمه گۆرانیبێژه، ڕۆژی 2020/2/19 له سلێمانی بوو، ڕۆژی 2020/2/27 له هه‌ولێر و ڕۆژی 2020/2/28 له دهۆك كۆنسێرتی سێیه‌می ساز ده‌كات، له‌و ئاهه‌نگه‌دا سه‌نا جگه له پێشكه‌شكردنی گۆرانییه‌كان، هاوكات ئه‌لبوومی (ڕاز) بڵاو ده‌كاته‌وه.
سه‌نا به‌رزنجی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانییه، گۆرانییه‌كی دوێتی له‌گه‌ڵ نه‌وید زه‌ردی، گۆرانیبێژی كورد بڵاو كردووه‌ته‌وه.
AM:09:00:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 6616
جار خوێنراوهتهوه