چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا نه‌خۆش ده‌كوژێت
وێستگە ستایل-
چه‌ند حاڵه‌تێكی كتوپڕ هه‌یه ئه‌گه‌ر له كه‌سێكدا ڕوبدات ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا بیكوژێت و باشتر وایه نیشانه‌كانی بزانیت.
گیرانی سییه‌كان (Pulmonary embolism) گیرانی یه‌كێك له ملوله‌كانی خوێنه له سییه‌كاندا و ده‌كرێت كتوپڕ چاره‌سه‌ری خێرای ئه‌م حاڵه‌ته بكرێت و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی هه‌یه و هه‌ندێكجار ئه‌م نیشانانه له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت به‌ڵام زۆر پێویسته نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته بزانرێت.
1- هه‌ناسه توندی:
گیرانی ملوله‌ی خوێن له سییه‌كاندا ده‌بێته هۆی هه‌ناسه توندی به‌ڵام توندبوونی هه‌ناسه پله‌كه‌ی ده‌گۆڕێت له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه و ئه‌گه‌ری جه‌ڵته زۆر ده‌كات.
2- ئازاری سنگ:
زۆر كات هه‌ستكردن به توندبوونی هه‌ناسه ئازاری سنگی له‌گه‌ڵدایه و كه‌سه‌كه ناچار ده‌بێت به قوڵی هه‌ناسه بدات و كۆكه‌ی توند و هه‌ڵمژینی هه‌ناسه به قوڵی كه‌سی توشبوو هه‌ستی پێده‌كات.
3- كۆكه خوێنی پێوه بێت:
كه‌سی توشبوو كۆكه‌كه‌ی خوێنی پێوه ده‌بێت.
4-تا:
به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شی نه‌خۆش و هه‌ستكردن به لاوازی و سه‌رگێژ خواردن له‌نیشانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن و په‌ستانی خوێن به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دداده‌به‌زێت.
5- خێرا بوونی لێدانه‌كانی دڵ:
به‌هۆی نه‌چوونی بڕی پێویستی خوێن بۆ یه‌كێك له سییه‌كان نه‌خۆش لێدانه‌كانی دڵی خێرا ده‌بێت.
6-ئازاری قاچ:
ئازار و ئاوسان و گه‌رمبوونی قاچ سێ نیشانه‌ی دیكه‌ن كه نه‌خۆش هه‌ستیان پێ ده‌كات.
له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌تانه ده‌بێت كتوپڕ كه‌سه‌كه بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه چونكه گیرانی ملوله‌ی خوێنی سییه‌كان یه‌ك كه‌س له كۆی 7 كه‌س ده‌كوژێت كه توشی ده‌بن.
AM:08:43:20/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 11092
جار خوێنراوه‌ته‌وه