چهوری جگهر چارهسهری ههیه؟
وێستگە ستایل-
تا ئێستە چارەسەرێكی دیاریكراو نییە بۆ لەناوبردنی چەوری جگەر، بەشێوەی دەرمان یان نەشتەرگەری، بۆیە ئەمە گرفتێكی گەورەیە و ڕووبەڕووی زۆر كەس دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمانهشدا، چارەسەری سروشتی لەناوبردنی چەوری جگەر هەیە، كە بە تەواوی ڕێگە لە دروستبوونی چەوری جگەر دەگرێ و چەوری جگەریش لەناو دەبات، كە بریتین لەمانەی خوارەوە كه دكتۆر سیروان پسپۆڕی له نهخۆشییهكانی ههرس و جگهر ئاماژهی بۆ دهكات.
یەكەم: ئاوی لیمۆ: پرە لە دژەئۆكسید تێكەڵ كردنی نیو لیمۆی گوشرا لەكەڵ كوپێك ئاودا یارمەتی تواندنەوەی چەوری جگەر دەدات، ئەگەر رۆژانە دوو تا سێ جار، ئەم گیراوەیە بخۆنەوە، لەناوبردنی چەوری جگەر زۆر خێراتر دەكات.
دووەم: سركەی سێو، لە كوپێك ئاوی شلەتێندا یەك كەوچك سركەی سێوی بۆ زیاد بكە، هەموو ڕۆژێك بەر لە خواردنی ژەمی نیوەڕۆ و پێش خەوتن بیخۆنەوە، بۆ چەند مانگێك لەسەر ئەمە بەردەوام بیت، ئەوا بە تەواوی چەوری جگەرە لەناو دەچێ و بە كۆتا دێت.
سێیەم: چای سەوز، خواردنەوەی سێ بۆ چوار كوپ چای سەوز لە رۆژێكدا، یارمەتی كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی جگەر دەدا، چونكە چای سەوز بڕێكی زۆر دژە ئۆكسیدی تێدایە و یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدات، بۆ ئەو كەسانەی چەوری جگەریان هەیە زۆر بەسوود و كاریگەرە.
چوارەم: تێكەڵەی شیر و زەردەچەو، بە كاریگەرترین خواردنهوه دادەنرێت كە یارمەتی توانەوەی چەوری جگەر دەدات، تێكەڵكردنی یەك یا دوو كەوچك زەردەچەوە لەگەڵ كوپێك شیری گەرم و خواردنەوەی ئەم گیراوەیە پێش نووستن، لەبەر ئەوەی تایبەتمەندی دژە هەوكردنی زۆر بەهێز دەبێ، ڕێگە لە هەوكردنی جگەرە و كۆبوونەوەی چەوری لە جگەر دەگرێت.
AM:09:00:19/02/2020
ئهم بابهته 11988
جار خوێنراوهتهوه