خانمان ڕۆژانه گوێز بخۆن
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی "مارشاڵ" ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایان كردوه خواردنی گوێز به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری توشبوونی خانمان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌كاته‌وه.
گوێز سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ڕۆنی ئۆمیگا سێ و مادده دژه ئۆكسێنه‌ره‌كانه و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقیكراوه‌ته‌وه و تێبینی ئه‌وه كراوه كاتێك گوێز به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بدرێت به مشكه‌كان ئه‌وه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ئه‌و بۆهێڵانه‌ی كه تێكچونیان مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات و خواردنی گوێز ڕێگری له‌م گۆڕانكاری كردوه له مشكه‌كاندا.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه خواردنی گوێز به به‌رده‌وامی گۆڕانكاری له 456 بۆهێڵی كرۆمۆسۆمی كردوه كه به‌رپرسن له گه‌شه‌ی وه‌رمه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی مه‌مك بۆ ئه‌وه‌ش ڕێنمووی خانمان ده‌كرێت ڕۆژانه گوێز له ژه‌مه خواردنه‌كانیان به‌كاربهێنن.
AM:08:39:19/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4736
جار خوێنراوه‌ته‌وه