نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵ به شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
ئه‌كادیمیستی ڕوسی ڤلادیمێر بۆلیاكوف ڕاوێژكاری په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و نه‌خۆشیه‌كانی خوێن له منداڵاندا ده‌ڵێت" نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵان به شێرپه‌نجه بریتیه له لاوازی و كه‌می كێش و زه‌ردبوونی ڕه‌نگ و تێكچوونی پێستیان"
ئه‌م ئه‌كادیمیسته له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری " ئاڕ بی كه‌ی" ڕوسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه هیچ نیشانه‌یه‌كی تایبه‌ت و دیار نییه بۆ ده‌ست نیشانكردنی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ته‌نها "گێژ بوون و له‌ده‌ستدانی كێش و زه‌ردبوونی ڕه‌نگی پێست و هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به خراپی دۆخی ته‌ندروستی" له‌و حاڵه‌تانه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه ده‌رده‌كه‌وێت كه توشی شێرپه‌نجه ده‌بن.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی دڵتێكهه‌ڵاتن و هێڵنجدان به‌تایبه‌تی له به‌یانیاندا و سه‌ر ئێشه " پێویسته منداڵ ببرێته لای پزیشكی تایبه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و پشكنین بۆ خوێن و ناوسكی منداڵه‌كه بكرێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی توشی شێرپه‌نجه نه‌بووه.
ئه‌گه‌ر توشبوون به شێرپه‌نجه له كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان هۆكاره‌كه‌ی گوازراوه بێت ئه‌وه له منداڵاندا به‌هۆی تێكچووی كرۆمۆسۆمه‌كان هۆكاره و ئه‌م نه‌خۆشییه له جه‌سته‌ی منداڵاندا زۆر خێرا زیاد ده‌كات به‌ڵام له كه‌سانی پێگه‌یشتوو قۆناغی هه‌یه ، به‌ڵام زۆر خێراتر سوود له چاره‌سه‌ره‌ی كیمیاوی وه‌رده‌گرن چونكه نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و به‌رزی په‌ستانی خوێنیان نییه.
PM:02:27:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2904
جار خوێنراوه‌ته‌وه