ده‌شه: بێتامتان كرد
وێستگە ستایل-
خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان دةشة كةريم له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بێزاری خۆی له دۆخی ئێستای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له كوردستان ده‌ربڕیوه و داوا ده‌كات چیتر بابه‌ته‌كانی ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كان نه‌كرێته باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ده‌شه له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی"ژیانی تایبەتیی خۆم ھی خۆمە لە سۆشیاڵ میدیا پۆستی ناکەم، ئەمە بیروڕای منە
بەراستی سۆشیاڵ میدیا بووە بە ماڵ و دائیرەو کۆمپانیاو...نازانم بڵێم چی ماوە و ھیچ تایبەتمەندیەکی شەخسی و خێزانیی نەماوە،بەداخەوە ئەمڕۆ ئەزانیت فڵان کەس کەی ھەستا لە خەو چی خوارد چو بۆ کوێ کێی بینی، شەڕیان بوو زەمی کێیان کرد مەدحی کێیان کرد بەچی ڕۆشتن ،یەک دنیا شتی بێزارکەری تر بەڕاستی لە تام دەرچووە ژیانی تایبەتیی کەس نەماوە ئێستا ھەمووی عام ئەژی، ه تکایە ڕایگرن ئەم وەزعە بیتامتان کرد"
ماوه‌یه‌كه هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی خانمه مۆدێله‌كان له هاوسه‌ره‌كانیان بۆته باسی گه‌رمی میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پێده‌چێت ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ی ده‌شه له‌م بابه‌تانه‌وه دروست بوبێت.
PM:07:31:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 15640
جار خوێنراوه‌ته‌وه