به‌وێنه.. گه‌نجێك له‌جیاتی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بوكه‌ڵه‌یه‌ك كرد
وێستگە ستایل-
گه‌نجێكی میسری كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی خۆی و بوكه‌ڵه‌یه‌كی نایلۆنی بڵاوكرده‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌م وێنانه‌ش بوونه جێگه‌ی باس و گاڵته‌پێكردن.
مه‌حمود بڕیاری دابوو ڕۆرژی 14 ی 2 ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ساز بكات به‌ڵام ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌یان هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان تێكچوو و په‌شیمان بوونه‌وه.
وه‌ك ده‌رخستنی هێزی ئه‌رێنی له ناخیدا مه‌حمود بڕیاریدا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی خۆی بگێڕێت بێ ئه‌وه‌ی بووكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێت و جلوبه‌رگی بوكێنیه‌كه‌ی كردۆته به‌ری بوكه‌ڵه‌یه‌كی نایلۆن و چه‌ندین وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م بوكه‌ڵه‌یه تۆمار كردوه و بڵاویكردۆته‌وه.
PM:12:59:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 6060
جار خوێنراوه‌ته‌وه