بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره پارێزراوبیت ڕۆژانه نیو كاتژمێر ئه‌م كاره بكه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان سه‌لماندویانه ڕۆژانه ڕۆشتن به پێ بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر ئه‌گه‌ری توشبوونی پیاوان به نه‌خۆشی شه‌كره كه‌مده‌كاته‌وه.
سیتمی ژیانی نا ته‌ندروست ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و قه‌ڵه‌وی زیاد ده‌كات به‌ڵام ڕۆشتن به پێ ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر ئاستی شه‌كری ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ی ئه‌و هۆرمۆنانه زیاد ده‌كات كه ئاره‌زووی خواردن كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و جیاوازیه فیسیۆلۆجیهی له نێوان جه‌سته‌ی پیاوان و خانمان هه‌یه ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ت كراوه به پیاوان.
زاناكان له زانكۆی كۆبنهاگن له دانیمارك ده‌ڵێن" ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چالاكی جه‌سته‌ی ڕۆژانه كه‌م و چڕ بێت ئه‌وه هاوشێوه‌ی ڕۆشتن به پێ ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له پیاواندا كه‌مده‌كاته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان جوڵه‌ی مرۆڤ و هۆرمۆنی پێپتاید-1 (GLP-1) كه هاوشێوه‌ی گلوكاگۆن وایه ئاره‌زووی نانخواردن كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌ردانی ئه‌نسۆلین زیاد ده‌كات و به‌مه‌ش ئاستی شه‌كری خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات و ڕێگه ده‌گرێت له به‌رز بوونه‌وه‌ی.
PM:12:05:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 27760
جار خوێنراوهتهوه