به‌وێنه.. خانمه پێشكه‌شكارێكی ناودار خۆی كوشت
وێستگە ستایل-
خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری به‌ریتانی"كارۆلین فلاك" پێشكه‌شكاری پرۆگرامی "Love Island" له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی كوشت.
ئه‌م خانمه له ساڵی 2002 ه‌وه له كه‌ناڵێكی به‌ریتانی كار ده‌كات و دوێنێ شه‌ممه به مردوی له ماڵه‌كه‌یدا خۆیدا دۆزرایه‌وه.
له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م خانمه خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێن" ئێمه ده‌توانین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كارۆلینا 15 ی ئه‌م مانگه خۆی خنكاندوه و داوا له ڕۆژنامه نوسه‌كان ده‌كه‌ین ڕێز له دۆخی تایبه‌تی خێزانه‌كه بگرن له‌م كاته قورسه‌دا" و پارێزه‌ری خێزانه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی ڕونكردۆته‌وه كه فلاك خۆی كوشتووه.
بڕیار وابوو چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه دادگای فلاك به‌ڕێوه بچێت به تۆمه‌تی لێدانی هاوڕێكه‌ی پێشووی " لویس بیرتۆن" به گڵۆپی كاره‌بای له ناو شوقه‌كه‌ی له مانگی 12 ی 2019 و برینداربوونی.
AM:11:55:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5508
جار خوێنراوه‌ته‌وه