ڤیدیۆ: شه‌قامه‌كانی تاران له ڤالانتایندا سوور ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
به‌شێك له دانیشتوانی تاران دوێنێ هه‌ینی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی خۆشه‌ویستیه‌وه ئاهه‌نگیان گێڕا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێك له پارێزكاران ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن.
پێگه‌ی "فرانس پرێس" هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ڕۆژی ڤالانتاین له ئێران بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه ئێرانیه‌كان به گوڵ و دڵی سوور پیرۆزبای ئه‌م ڕۆرژه‌یان له یه‌كتر كردوه ئه‌مه‌ش دیمه‌نێكی جیاوازه بۆ شه‌قامه‌كانی تاران ی پایته‌خت كه به شه‌قامه خۆڵه‌مێشیه‌كانی ناسراوه.
به‌شێك له دوكانه‌كان ڕوكاری ده‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كانیان ڕازاندۆته‌وه و دوێنێ ڕه‌نگی سوور زاڵ بووه به‌سه‌ر ته‌واوی ڕه‌نگه‌كانی دیكه له شه‌قامه‌كانی تاران.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی بازرگانان له تاران باسی له‌وه كردوه فرۆشتنی میزه‌ڵدان و كه‌ره‌سته‌كانی ڕازندنه‌وه ته‌نها له یه‌ك ڕه‌نگ و به‌ناوێكی دیاریكراوه‌وه هۆكارێكه بۆ ڕیكلامكردن بۆ نه‌ریتی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ش پێویسته بوه‌ستێنرێت.
AM:10:14:15/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3204
جار خوێنراوه‌ته‌وه