به‌وێنه.. یه‌كه‌م ئافره‌ت به پاسكیله‌كه‌ی گه‌یشته مه‌ككه
وێستگە ستایل-
ساره خانمێكی تونسیه دوای 44 ڕۆژ له گه‌شته‌كه‌ی به پاسكیل به ته‌نها 3300 كیلۆمه‌تری بڕی له وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌ره‌و مه‌ككه‌ی پیرۆز كه‌وته ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی عومره بكات.
ئه‌م خانمه دانیشتوی شاری "المحرس" ه له تونس و گه‌شته‌كه‌ی به پاپۆڕ له شاری "بۆرنسودان" كه ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سودان ه‌وه ده‌ستی پێكردوه به‌ره‌و كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای سوور و شاری جده به‌ڕێ كه‌وتووه.
تاكه كێشه كه ساره له گه‌شته‌كه‌یدا ڕوبه‌ڕوی بۆته‌وه تابلۆی پاسكیله‌كه‌ی بووه كه به‌هۆیه‌وه ماوه‌ی 6 كاتژمێر له گه‌شته‌كه‌یدا وه‌ستاوه، ئه‌م خانمه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه پێشوازییه‌كی گه‌رموگوڕ هه‌بووه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی سعودی و تیمی هاتوچۆوه‌بۆ ئه‌م كاره‌ی كردویه‌تی و ده‌ستخۆشیشی لێ كراوه كه وه‌ك یه‌كه‌مین ئافره‌ت توانیویه‌تی به پاسكل بچێته ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ریزه‌ی عه‌مره به‌جێ بگه‌یه‌نێت.
PM:01:11:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 9348
جار خوێنراوه‌ته‌وه