رێگا قه‌ره‌باڵغه‌كان كار له مێشكی منداڵان ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌و منداڵانه‌ی ماڵ و شوێنی ژیانیان له نزیك رێگا قه‌ره‌باڵغه‌كانه ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره په‌یكه‌ری مێشكیان جیاواز بێت له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیان كه له شوێنی ئارام ده‌ژین.
له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی وێنه‌ی تیشكی سیتی سكان بۆ مێشكی 147 منداڵ كه ته‌مه‌نیان 12 ساڵ بووه و له ته‌مه‌نی6 مانگیه‌وه چاودێری ده‌كرێن، ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخسوه ئه‌و منداڵانه‌ی له ژینگه‌یه‌كی پیس و ناخاوێندا ژیاون ئه‌وه، بڕی مادده‌ی خۆڵه‌مێشی له مێشكیاندا كه‌متربووه كاتێك گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نی 12 ساڵی به به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی دیكه‌یان.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ناوه‌ندی پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌ی سینسیناتی منداڵان له ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه و زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه" ئه‌و هه‌وایه‌ی كه مرۆڤ هه‌ڵی ده‌مژێت ڕه‌نگه كار بكاته سه‌ر چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی مێشك"
مادده‌ی خۆڵه‌مێشی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه یه‌كێكه له توخمه سه‌ر‌ه‌كییه‌كانی كۆئه‌ندامی ناوه‌ندیی ده‌مار و به‌شداره له كۆنتڕۆڵكردنی جووڵه‌ی جه‌سته و هه‌روه‌ها هه‌ڵسوكه‌و‌ت كردن له‌گه‌ڵ یادگه و كۆنتڕۆڵكردنی ماسوولكه و هه‌سته‌كان.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له ڕاپۆرته‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه دووكه‌ڵی ئه‌گسۆز (Exhaust)ی ئۆتۆمبێله‌كان و هۆكانی گواستنه‌وه‌ی وشكانی به‌رپرسه له رێژه‌ی له 30%ی ئه‌و ته‌نۆچكه ژه‌هراوییانه‌ی كه ده‌چنه ناو هه‌وا.
هاوكات ئه‌و منداڵانه‌ی كه دووچاری بڕێكی گه‌وره‌ی پیسبوونی هه‌وا ده‌بنه‌وه، مادده‌ی خۆڵه‌مێشی له ناوچه‌كانی مێشكۆڵه و شریتی جووڵه له مێشكیاندا كه‌متره، كه ئه‌و دوو ناوچه‌یه هه‌ردووكیان به‌شدارن له ئه‌ركه‌كانی جووڵه.
PM:12:33:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3192
جار خوێنراوه‌ته‌وه