بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆمپانیای جۆنسۆن له هه‌وڵدایه
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" چووه ڕیزی زاناكان و حكومه‌ت و زانكۆكان بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "كۆرۆنا" پێده‌چێت هۆكاری ئه‌مه‌ش هه‌بوونی متمانه‌یه‌كی زۆر بێت به خوودی توانای ئه‌و پسپۆڕانه‌ی له كۆمپانیاكه‌دا كار ده‌كه‌ن.
له دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ " CNBC Squawk Box" دكتۆر پۆل ستۆفیلز ئاشكرای كردووه كۆمپانیای "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له‌سه‌ر كوتانێك كار ده‌كات به‌ڵام بۆ گه‌شه سه‌ندنی ته‌واوه‌تی پێویستی به نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ كاركردن ده‌بێت.
له مانگی دیسێمبه‌ری ساڵی ڕابردوه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا له له چین به شێوه‌یه‌كی جیاواز و زۆر خێرا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و زۆر خێرا له نه‌خۆشی" سارس" بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش وای له پسپۆڕان و زاناكان كردوه تاقیكردنه‌وه زانستیه‌كانیان خێراتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه.
هاوكات هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی " Inovio وNovavax وModerna" كار بۆ دروستكردنی كوتانێكی نوێ ده‌كه‌ن و له ئێستادا هاوپه‌یمانی Coalition for Epidemic Preparedness and Innovations بڕی 11 ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌م كۆمپانیایانه سه‌رف كردوه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه بدۆزنه‌وه و هاوكاری زانكۆی "كویزلاند" ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه.
AM:08:46:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوه‌ته‌وه