زانا كه‌نه‌دیه‌كان.. شێرپه‌نجه نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌یه
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بڵاوه‌كان و ئه‌گه‌ر له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا بنه‌بڕ نه‌كرێت ئه‌وه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی مه‌ترسیداره، كۆمه‌ڵێك له زاناكان له په‌یمانگای كه‌نه‌دی بۆ توێژینه‌وه پێشكه‌وتوه‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كردوه له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه و ئه‌م بابه‌ته‌ش له گۆڤاری Focus.de بڵاوكراوه‌ته‌وه.
مایكرۆبیۆم ژماره‌یه‌كی زۆره له به‌كتریای وورد و له‌شه‌ر پێست و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش هه‌ن و به پێی توێژینه‌وه‌ی ئه‌م زانایانه بێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م به‌كتریایانه له‌سه‌ر جه‌سته ڕۆڵ ببینن له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك "قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و شه‌كره و شێرپه‌نجه"
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕاپۆرته‌كانیاندا به‌رده‌وام ئاماژه‌یان بۆ كردوه ئه‌م نه‌خۆشیانه به‌هۆی هۆكاری بۆماوه‌ییه‌وه بگوازرێته‌وه و ڕه‌تی ان كردۆته‌وه شێرپه‌نجه به‌شێوه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆس له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه بگوازرێته‌وه.
PM:03:41:28/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 16644
جار خوێنراوه‌ته‌وه