شاژن " قژ زه‌ردێك" ی خسته شوێنه‌كه‌ی میگن
وێستگە ستایل-
هاوسه‌ری شازاده ئیدوارد" سۆفی وسكس" ڕۆڵی شاهانه ده‌بینێت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له میگن و هاری ده‌ستبه‌رداری كاره‌كانیان بوون له كۆشكی شاهانه.
گۆڤارێكی به‌ریتانی هه‌واڵی ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه "كۆنتێسه سۆفي وسكس" كه ده‌كاته پوری ولیام و هاری و هاوسه‌ری كوڕی بچووكی شاژنه ئه‌لیزابێس جێگه‌ی" میگن ماركل" ده‌گرێته‌وه له چالاكیه فه‌رمیه‌كانی ناو كۆشكدا.
شاژن خه‌مباری خۆی ده‌ربڕیوه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌وه‌كه‌ی له كاروباری ناو كۆشك، له ئێستادا سۆفیا یه‌كێكه له‌و خانمه تایبه‌تانه‌ی شاژن دیاری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 55 ساڵه له‌ناو خێزانی شاهانه زۆر خۆشه‌ویست و په‌سه‌نده و به‌م نزیكانه له چالاكیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی خێزانی شاهانه به‌شداری ده‌كات.
PM:03:22:28/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 38252
جار خوێنراوه‌ته‌وه