گۆڕانی تۆنی ده‌نگت له نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه حاڵه‌تێكه به‌هۆیه‌وه خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له به‌شێكی له‌شدا زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی مردن.
له ئێستادا زیاتر له 200 جۆری شێرپه‌نجه هه‌یه و نیشانه و شوێنی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م وه‌ره‌مانه جیاوازه، زۆر كات نه‌خۆش ئه‌م نیشانانه پشت گوێ ده‌خات، یه‌كێك له‌وانه‌ی كه ڕه‌نگه زۆر كه‌س گوێی پێ نه‌دات گۆڕانی تۆنی ده‌نگه.
گۆڕانی تۆنی ده‌نگ به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته نیشانه‌ی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ و ئه‌گه‌ر زیاتر له‌م ماوه‌یه‌ی خایاند پێویسته نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستی بۆ ئه‌نجام بدرێت.
له نیشانه‌كانی دیكه‌ی شێرپه‌نجه‌ی قوڕ" قورس بوونی قوتدان و ئاوسانی قوڕگ و كۆكه‌ی درێژ خایه‌ن و هه‌وكردنی به‌رده‌وامی قوڕگ و ئازاری گوێ و قورسی هه‌ناسه‌دان و هه‌ندێكجار له‌ده‌ستدانی كێش به بڕێكی زۆر و ماندوێتی" له نیشانه باوه‌كانی توشبوونن به‌م نه‌خۆشییه.
AM:09:22:28/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5064
جار خوێنراوه‌ته‌وه