ڕێگه‌یه‌كی جیاواز بۆ ئاماده‌كردنی قاوه‌یه‌كی به‌تام تاقی بكه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكان له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێگه‌یه‌كی نمونه‌ییان دیاری كردوه بۆ ئاماده‌كردنی قاوه‌ی"ئه‌سپریسۆ" له‌سه‌ر بنه‌مای تام له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و قاوه‌یه‌ی بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م خواردنه‌وه به‌تامه به‌كارده‌هێنرێت.
گۆڤاری Matter ئه‌م بابه‌ته‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتوه قه‌باره‌ی قاوه‌كه پێویسته له‌نێوان" 20-30" ملیلیتر بێت و ئه‌و ئاوه‌ی بۆ گرتنه‌وه‌ی به‌كارده‌هێنرێت ده‌بێت پله‌ی گه‌رماكه‌ی له‌نێوان 92-95 پله‌ی سه‌دی بێت و كاتی پێویست بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه 20-30 چركه‌یه و بۆ ئاماده‌كردنی یه‌ك فنجان قاوه 9-7 گرام له قاوه به‌كار ده‌هێنرێتت.
له ئێستادا به‌هۆی هه‌بوونی ئامێری ئاماده‌كردنی قاوه وایكردوه تامی فنجانێك قاوه له فنجانێكی دیكه جیاواز بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌مان قاوه‌خانه‌ش ئاماده بكرێت.
پێشتر باوه‌ڕ وابوو بۆ ئاماده‌كردنی قاوه‌ی ئه‌سپریسۆ ده‌بێت ده‌نكۆڵه‌كانی قاوه‌كه زۆر وورد بكرێت به جۆرێك له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه تێكه‌ڵاو ببێت به‌ڵام پسپۆڕانی ئه‌م بواره له ئبێستادا دژی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ن و پێیان وایه ده‌نكۆڵه قاوه‌كان ده‌بێت گه‌وره بێت بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م جۆره قاوه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر زۆر وورد بێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی گیرانی فلته‌ری ئامێری قاوه‌كه و هاوكات پێویسته ئه‌و ئاوه‌ش كه بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌م قاوه‌یه به‌كارده‌هێنرێت كه‌م بێت.
له ئێستادا ده‌توانیت له 15 گرام قاوه كه به زبری وورد كرابێت واته ده‌نكۆڵه‌كانی گه‌وره‌بێت له‌جیاتی 20 گرام به‌كاربهێنیت و ئه‌م خواردنه‌وه‌یه له ماوه‌ی 7-14 چركه ئاماده بكه‌یت له‌جیاتی 25 چركه و خواردنه‌وه‌یه‌كی نایابت ده‌ست بكه‌وێت.
AM:09:03:28/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3800
جار خوێنراوه‌ته‌وه