ڤیدیۆ: ڤایرۆسه مه‌ترسیداره‌كه‌ی چین له فیلمێكی ئه‌مه‌ریكیدا باسكراوه
وێستگە ستایل-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته ڤیدیۆیی فیلمی" Contagion" بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار له‌م فیلمه‌دا هاوشێوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وایه له ئێستادا له چین كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی جیهان دروستكردوه.
ساڵی 2011 فیلمی Contagion به‌رهه‌مهێنرا و تیایدا جۆینیس پاڵترۆ و مات دامۆن ڕۆڵیان بینیوه و تیایدا وه‌ك دوو كه‌سایه‌تی ده‌ركه‌وتوون كه له سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیه‌كان و خۆپاراستن كاریان كردوه و له‌و كاته‌شدا ڤایرۆسێك هه‌یه كه زۆر خێرا بڵاو ده‌بێته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ده‌یان ملیۆن له دانیشتوانی جیهان دروستكردوه.
له فیلمه‌كه‌دا كه‌سایه‌تی پاڵترۆ له هۆنگ كۆنگ توشی ڤایرۆسێك ده‌بێت كه شه‌مشه‌مه كوێره به‌رازێكی توشكردوه و ئه‌میش گۆشتی ئه‌و به‌رازه‌ی خواردوه .
له ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وهان له چین بڵاوبۆته‌وه و نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی په‌تای وه‌رزیه و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڤایرۆسه له بازاڕی فرۆشتنی ئاژه‌ڵه ده‌ریاییه‌كانه‌وه بووه.
AM:11:43:27/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4720
جار خوێنراوه‌ته‌وه