له‌و شاره‌ی كۆرۆنای تيادا بڵاوبویه‌وه 5 ملیۆن كه‌س ده‌رباز بوون
وێستگە ستایل-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له چین ئاشكرایان كرد كه زیاتر له 5 ملیۆن هاوڵاتی له شاری ووهان ه‌وه چونه‌ته ده‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی ئه‌و شاره ابخرێت و ڤایرۆسه‌كه له شوێنه‌كانی دیكه بڵاوببێته‌وه.
مه‌به‌ستی په‌كین له داخستنی ته‌واوی ده‌روازه‌كانی شاری ووهان بۆ ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه بڵاونه‌بێته‌وه و به‌ره‌و شاره‌كانی دیكه‌ی چین و ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه كاتی منداڵبونیانه ڕێگه‌یان پێ نادرێت بێنه ده‌ره‌وه.
له ئێستادا سه‌دان هاوڵاتی به‌ریتانی له شاری ووهان گیریان خواردوه و ناتوانن گه‌شت بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان و ڕێگه‌ی خێرا و گه‌شتی فڕۆكه و شه‌مه‌نده‌فه‌ریش وه‌ستاوه.
تا ئێستا تێكڕای مردن به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه 80 كه‌س بووه و 2500 كه‌س توشبووه و هۆشداری له خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌درێت.
AM:10:26:27/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3464
جار خوێنراوه‌ته‌وه