‌هۆكاری جه‌ڵته‌ی‌ دڵی هونه‌رمه‌ندێكی ناودار ئاشكرا بوو

وێستگە ستایل-

به‌ڕێوبره‌ی به‌شی په‌یمانگای نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌ میسر دكتۆر جه‌مال شه‌عبان ئاشكرای كرد هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" خالد نه‌به‌وی" توشی جه‌ڵته‌ی‌ دڵ بووه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی قورس له‌و یانه‌ وه‌رزشییه‌ی‌ ڕاهێنانی لێ ده‌كات.

له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا ئه‌م پزیشكه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ خالد ته‌مه‌نی سه‌روو 50 ساڵه‌ پزیشكه‌كان توانیویانه‌ ڕزگاری بكه‌ن"

نتيجة بحث الصور عن خالد النبوي 
ئه‌م پزیشكه‌ هۆشداری ده‌دات له‌ وه‌رزش و ڕاهێنانی قورس و ئه‌نجامدانی كاری ماندوكه‌ر به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه‌و ده‌بێت له‌كاتی وه‌رزشكردندا توانای جه‌ستته‌ی‌ و ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه‌ و تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ به‌ هه‌ند وه‌ربگیرێت دواتر كه‌سه‌كه‌ جۆرێك ڕاهێنانی تایبه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو ئه‌نجامبدات.

نتيجة بحث الصور عن خالد النبوي

چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئێستا هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری خالد نه‌به‌وی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره‌ به‌ڵام هیچ وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاونه‌بۆته‌وه‌.

نتيجة بحث الصور عن خالد النبوي


AM:09:39:26/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 15504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌