‌چین یه‌كه‌م وێنه‌ی‌ ڤایرۆسه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

زانا چینیه‌كان یه‌كه‌مین وێنه‌ی‌ ڤایرۆسی "كۆرۆنا" یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ وێنه‌كه‌ی‌ له‌ ڕێی مایكرۆسكۆبه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

په‌یمانگای زانستی زینده‌وه‌رزانی وودر كه‌ سه‌ر به‌ ئه‌كادیمیای چینه‌ بۆ زانست له‌ چوار چێوه‌ی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌یه‌ی‌ بڵاویان كردۆته‌وه‌ بۆ خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه‌ وێنه‌ی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌شیان بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا.

شایه‌نی باسه‌ یه‌كه‌مین جار ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ شاری ووهان له‌ چین سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ ناوی 2019-nCoV ه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رگری له‌شیان لاوازه‌ توشی هه‌وكردنی بكوژی سییه‌كانیان ده‌بن.

یه‌كه‌مین توشبوو به‌م ڤایرۆسه‌ له‌ بازاڕی ماسیه‌كان بووه‌ و پێده‌چێت سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ مار بێت و چینیه‌كان به‌وه‌ ڕاهاتوون گۆشتی مار بخۆن و له‌ ئێستادا ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤیش ده‌گوازرێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی‌ دواهه‌مین ڕاپۆرت تێكڕای توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌ گه‌یشتۆته‌ 830 نه‌خۆش و 26 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ ئێستادا ئه‌م ڤایرۆسه‌ سنوری چینی تێپه‌ڕاندوه‌ و چه‌ندین كه‌س له‌ وڵاته‌كانی ئاسیا و ئه‌مه‌ریكا توشبوون.

الصين تنشر الصور الأولى لفيروس كورونا القاتل

الصين تنشر الصور الأولى لفيروس كورونا القاتل


AM:11:39:25/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 57220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌