نوستن لهسهر دهم زیان به چاو دهگهیهنێت
وێستگە ستایل-
نوستن لەسەر سک یان لەسەر دەم ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی چەندین گرفت بۆ چاو، بەهۆی بەرکەوتنی بەردەوامی چاو لەگەڵ سەرین، دكتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا 10 زیانی نوستن لهسهر دهم بۆ چاو ڕوون دهكاتهوه.
1- ئاوسانی چاو و ناشرین بوونی پێستی دەوروبەری.
2- بەهۆی پەستان کەوتنە سەر چەوریە ڕژێنەکان ئەگەری هەوکردن و دروستبوونی کیسی چەوری هەیە.
3- شۆڕبوونەوە و کۆبونەوەی چەوری له پێڵووی خوارەوە.
4- چاوفڕین، یەکێک لە هۆکارەکانی فڕینی پێڵوی چاو پەستانی بەردەوامە.
5- ئەگەری هەیە وشکبوونەوەی چاو زیاتر بکات بەهۆی تێکچونی چەورییە ڕژێنەکانەوە.
6- ئەگەری هەیە فشاری ئەو چاوەی بەردەوام بەرکەوتنی هەیە لەگەڵ سەرین بەرزتر بێت لە چاوەکەی تر.
7- ئەگەری هەیە بەهۆی پەستانی بەردەوام و گەرمبوونی ئەو لایەی سەر، پاش ماوەیەکی زۆر هاندەر بێت بۆ زیاتربوونی سەرئێشە و شەقیقەی چاو.
8- ئەگەری هەیە نەخۆشی گلێنەی قۆقزی زیاتر بکات، بە تایبەت لەو چاوەی زۆرتر بەرکەوتنی هەیە لەگەڵ سەرین زووتر نەخۆشیەکەی تێدا دەردەکەوێت.
9- برینداربوونی و ڕوشانی ڕوکاری دەرەوەی گلێنەی چاو بەهۆی لێکخشانی لەگەڵ سەرین.
10- هەندێک جار، بە تایبەت لە مناڵاندا، تەنی نامۆی سەر سەرین دەچێتە ناو چاوەکە و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی میکرۆبی.
AM:11:02:25/01/2020
ئهم بابهته 2540
جار خوێنراوهتهوه