توێژینه‌وه‌یه‌ك: هۆكارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ئێسك ده‌پوكێنێته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له په‌یمانگای به‌رشه‌لۆنه بۆ ته‌ندروستی گشتی ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه پیس بوونی هه‌وا یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی لاوازبوونی ئێسكه‌كان و پوكانه‌وه‌یان به‌تایبه‌ت له كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كاندا.
سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه پرۆفیسۆره "ئۆتافیۆ" ده‌ڵێت" ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان لاواز بوونی ئێسكه‌كان و هه‌وای پیس به یه‌كه‌وه ببه‌سترێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژینگه‌ی پیسدا ده‌ژین زیاتر توشی هه‌وكردنی ئێسكه‌كانیان ده‌بن"
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش به‌شداریان كردوه و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌وانه‌ی له ژینگه‌ی كراوه‌دا ده‌ژین ته‌ندروستی و چڕی ئێسكه‌كانیان زۆر باشتره له‌و كه‌سانه‌ی له ژینگه‌ی پیسدا ده‌ژین.
PM:12:59:23/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 8900
جار خوێنراوه‌ته‌وه