‌له‌م كاتانه‌دا قەترەی (فرمێسکی دەستکرد) بۆ چاوه‌كانت به‌كاربهێنه‌

وێستگە ستایل-


وشکبوونەوەی چاو یەکێکە لەو گرفتانەی چاو کە لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی توشی دەبن، بەهۆیەوە فرمێسکی چاو بەشی تەڕکردن و بە تەندروستی هێشتنەوەی چاوەکان ناکات، دكتۆر  ماکۆک محمد پزیشکی نەشتەرگەری نەخۆشییەکانی چاو له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات باشترە قەترەی فرمێسک بەکاربهێنرێت لەم کاتانەدا:

1-  هەرشەوێک درەنگ خەوتی بەکاری بهێنە.
2- هەرکات زۆر تەماشای شاشەی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکەت کرد بەکاری بهێنە.
3-  هەرکات لە حەمام هاتیتە دەرەوە بەکاری بهێنە.
4- هەرکات لە سەفرە و سەیران گەڕایتەوە بەکاری بهێنە.
5- هەرکات بۆ ماوەیەکی زۆر شۆفێریت کرد بەکاری بهێنە.
6- هەرکات تەپوتۆز و گەرما هەبوو بەکاری بهێنە.
7- هەرکات چاوت سووربوەوە یان کزایەوە بەکاری بهێنە.
8- هەرکات هەستت بە قورسی چاوەکانت کرد بەکاری بهێنە.
9-ئەگەر هیچ گرفتێکیشت نەبوو دەتوانی بەکاری بهێنیت بۆ ڕوونکردنەوەی چاوەکانت.


AM:10:06:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل