یوسرا: توشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن نه‌بووم
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری " یوسرا" ڕه‌تی كرده‌وه توشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بوبێت و باس له‌وه ده‌كات له دواین ده‌ركه‌وتنیدا بینه‌ره‌كانی به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتوون.
له دیمانه‌یه‌كی نوێی بۆ گۆڤاری" الیوم السابع" ئه‌م خانمه میسریه له‌ڕێی په‌یامێكی ده‌نگیه‌وه ده‌ڵێت" ئێواره‌تان باش بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سه دڵسۆزانه‌ی له من ده‌پرسن و خه‌می ته‌ندروستی منیان هه‌یه، خوای گه‌وره ئێوه‌م بۆ بهێڵێت من ده‌مه‌وێت دڵنیای به ئێوه بده‌م ئه‌و كاته‌ی من له پرۆگرامی " علمتنی الدنیا " باسم له‌وه كرد پزیشكه‌كان پێیان وتووم توشی لۆكیمیا" شێرپه‌نجه‌ی خوێن" بووم و بۆ ماوه‌ی 3 مانگ پزیشكه‌كان منیان له دڵه ڕاوكێدا هێشته‌وه و دواتر پێیان وتم ئه‌م نه‌خۆشییه‌م نییه سوپاس بۆ خوا و ئه‌م بابه‌ته‌ش 15 ساڵ پێش ئێستا بووه"
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی ئه‌م خانمه ڕاگه‌یاندنه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد توشی شێرپه‌نجه بووه به‌ڵام خۆی ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕاست كردۆته‌وه و سوپاسی هه‌واداره‌كانی ده‌كات ئه‌وه‌نده له خه‌میدا بوون و هه‌واڵیان پرسیوه.
AM:10:01:23/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3716
جار خوێنراوه‌ته‌وه