ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری زه‌هایمه‌ر دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئاشكرایان كردوه توانیویانه جۆرێك ده‌رمان بۆ ڕێگری كردن له نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر به‌رهه‌م بهێنن و ئه‌م مادده كیمیاویه توانای خاوێن كردنه‌وه‌ی مێشكی هه‌یه له‌و پرۆتینانه‌ی كه هۆكارن بۆ له‌ده‌ستدانی توانای یاده‌وه‌ری و ده‌بنه هۆی شڵه‌ژان.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامدراوه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر كه په‌یوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی كرتێنه‌ره‌كان ئه‌م ده‌رمانه نوێیه یان له‌سه‌ر تاقی كراوه‌ته‌وه هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ریان دیار نه‌ماوه.
تیمی توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی "تیمبل" له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا مژده‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌م ده‌رمانه نوێیه هیوایه‌كی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ره و ته‌نانه‌ت توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانیشی هه‌یه.
ئه‌م ده‌رمانه نوێیه ناوی pharmacological chaperone و توانای چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بازدانه‌ی هه‌یه كه له پرۆتینه‌كانی ئه‌میلۆید بێتا دا هه‌یه كه دروستبوونی كێشه تیایاندا واده‌كات پیه‌وه‌ندی نێوان ده‌ماره خانه‌كانی مێشك كه‌م ببێته‌وه و له‌دوایدا خانه‌كان بمرن و شانه‌ی مۆخ له‌ده‌ست بچێت.
AM:08:50:23/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3292
جار خوێنراوه‌ته‌وه