ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له چین بڵاو بۆته‌وه گه‌یشته ئه‌مریكا
وێستگە ستایل-
حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆن كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی "نهێنی" و له سییه‌سوێ ده‌چێ و له شاری ڤوهان'ی چین داكه‌وتووه، له ویلایه‌تی واشنتۆن له ئه‌مریكا تۆمار كرا.
میدیای ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه كه‌سێك كه دوای گه‌شتكردن بۆ چین نه‌خۆش كه‌وتووه و له واشنتۆن خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی، ده‌ركه‌وتووه دووچاری هه‌مان ئه‌و ڤایرۆسی كۆرۆنه بووه كه له ڤوهان داكه‌وتووه.
بێ ئاشكراكردنی ناسنامه‌كه‌ی، ئاماژه به‌وه‌شدراوه‌كه ره‌وشی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه خراپه.
به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تا ئێستا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستیی نیشتمانی چین رایگه‌یاندووه، دوێنێ ٧٧ حاڵه‌ت تۆمار كراون و به‌مجۆره له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ٢٩١ حاڵه‌ت.
PM:12:06:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4040
جار خوێنراوه‌ته‌وه