ڕونكردنهوهی شیر چارهسهری قهبزی منداڵ دهكات؟
وێستگە ستایل-
بهشێك له دایكان دهپرسنلە کاتی قەبزی منداڵ دەتوانن شیرە قوتوو به ڕوونی بۆ منداڵهكهیان بگرنهوه؟ ئهمه بۆ قەبزیەکەی باشە؟ بۆ ئهم بابهته دكتۆر ئاكۆ پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان وهڵامێكی دروستی دایكان دهداتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت" نـابـێـت شیری قوتوو روون یان خەست بگیرێتەوە دەبێت چۆن لەسەر قوتووەکە ئاماژەی پێکراوە هەر ئاوها بگیرێتەوە."
دهشڵێت" ئهگەر شیر روون بگیرێتەوە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکە برێکی کەمتر لە شیرەکە بخوات و ئاوێکی زیاتر بخوات ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکە بڕی پێویستی ووزە لە رێی شیرەکەوە وەر نەگرێت ئەمەش دەبێتە هۆی کەمی گەشەی منداڵەکە. هەروەها زۆر ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی ئازاری سک و رشانەوە."
وەهەروەها روون کردنەوەی شیر دەبێتە هۆی کەمی خوێی سۆدیوم لە خوێن ئەمەش کار دەکاتە سەر گەشەی مێشکی منداڵ و هەندێ جار دەبێتە هۆی گەشکە.
هەر کات دەستت کرد بە پێدانی خواردن بە منداڵەکەت جگە لە شیر دەتوانی ئاو بدەیت بە منداڵەکەت واتا لە سەرەتای تەمەنی ٦ مانگییەوە کاتێ خواردن دەدەیت بە منداڵ پێویستە ئاویشی پێ بدەیت. تاکو ئەو تەمەنە منداڵ بڕی پێویستی ئاو لە رێی شیرەوە وەردەگرێت جا شیری دایک بێت یان شیری قوتوو بەڵام لەجەوی گەرم ئهگەر لە شوێنێکی گەرم بوو وە بواری ئەوە نەبوو شیر بدەیت بە منداڵەکەت ئاسایە ئاوی بدەرێ بۆ ئەوەی بیپارێزی لەوشک بوونەوە.
AM:10:42:22/01/2020
ئهم بابهته 2764
جار خوێنراوهتهوه