نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین B12 له له‌شدا
وێستگە ستایل-
ڤیتامین B12 ده‌ماره خانه و خانه‌كانی خوێن ده‌پارێزێت و جگه له‌وه‌ش چه‌ندین ئه‌ركی گرنگ له‌ئه‌ستۆیدایه له كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیتامینه سێ نیشانه‌ی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر جه‌سته ده‌رده‌كه‌وێت له‌وانه‌ش:
1- زه‌رد بوونی ڕه‌نگی پێست:
كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین B12 واده‌كات ژماره‌ی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن كه‌م ببێته‌وه كه له‌ژێر پێستدا بڵاوبۆته‌وه.
2- دروستبوونی په‌ڵه‌ی زه‌رد له‌سه‌ر پێست:
ئه‌مه نیشانه‌ی كه‌می ڤیتامین B12 یان نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ره و له‌كاتی هه‌ستكردن پێی ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستت بۆ ئه‌نجامبدرێت.
3-په‌ڵه‌ی سپی:
كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین B12 ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی میلانین له‌به‌ر ئه‌وه په‌ڵه‌ی سپی له‌سه‌ر پێست دروست ده‌بێت.
ڤیتامین B12 به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ناو به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵیه‌كان و ماسی تونا و سالمۆن هه‌یه.
AM:10:10:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه