وه‌ستانی سوڕی مانگانه پێش ته‌مه‌نی 40 ساڵی مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی وه‌ستانی سوڕی مانگانه له خانماندا پێش ته‌مه‌نی چل ساڵی مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری توشبوونی خانمان به چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن زیاد ده‌كات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و خانمانه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ته‌مه‌نی 40 ساڵی سوڕی مانگانه‌یان ده‌وه‌ستێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك و ڕه‌بۆ و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆر ده‌بێت.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی كوینزلاند له بریسبان له ئوستورالیا چاودێری دۆخی ته‌ندروستی 5107 ئافره‌ت كرد له ساڵی 1996 دا و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌شداریان كردبوو و ته‌مه‌نیان له نێوان 45- 50 ساڵیدا بووه 119 كه‌سیان پێش وه‌خت چونه‌ته ته‌مه‌نی نائومێدیه‌وه.
پرۆفیسۆر "جیتا میشرا" سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یه ده‌ڵێت" وه‌ستانی سوڕی مانگانه پێش وه‌خت و كاتی ئاسایی ئه‌گه‌ری توشبوونی ئافره‌ت به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك زیاد ده‌كات و هاوكات له ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه ئافره‌ت هۆرمۆنی هێلكه‌دانی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌هۆیه‌وه خانه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی پیر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبوونی به چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن زیاد ده‌كات"
AM:10:08:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4312
جار خوێنراوه‌ته‌وه